ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

” ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەم دەدات “

یاریگا
ڤان دێ بیك، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئایاکسی ئەم وڵاتە هەوڵەکانی یانەی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئاشکرا دەکات.

ناوەڕاستکارەکەی یانە هۆڵەندیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فاکس سپۆرت گووتی ” راستە یانە ئیسپانیەکە هەوڵی گواستنەوەم دەدات، بەڵام راگەیاندنەکان زۆر پەلەیانە و هەندێ شتی ناراست بڵاو دەکەنەوە کە من ناچار نیم قسە لەسەر راستی و درووستی ئەوان بکەم “.

ڤان دێ بیك ئەوەشی گووت کە تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلا نەبۆتەوە و ئەو تەنها بیر لە یاری یانەکەی دەکاتەوە.

Back to top button