ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

درێنتی ئامۆژگاری ڤان دێ بیک دەکات بەم مەرجە بچێتە ریال مەدرید

یاریگا
رۆیستن درێنتی، یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هۆشداری دەداتە ڤان دێ بیکی هاونیشتیمانی.

یاریزانی پێشووی شاهانەکان لە چاوپێکەوتنێکدا ماڵپەری گۆڵ دەڵێت ” ئامۆژگاری ڤان دێ بیکی هاونیشتیمانی دەکات ئەگەر بڕوا بە خۆبونێکی تەواو و کەسایەتیەکی بەهێزی نەبێت، ئەوا باشترە نەچێتە ریال مەدرید، لەبەر ئەوەی کەش و هەوای سانتیاگۆ بیرنابیۆ تۆزێک قورسە بۆ یاریزانە لاوەکان تا ئەو کاتەی لەگەڵیدا لێڕا دێن “.

ئەمڕۆ چەندین سەرچاوە بڵاویان کردۆتەو کە ناوەڕاستکارەکەی ئایاکسی هۆڵەندا بریاریداوە کە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید بکات.

Back to top button