ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: ئێمباپێ سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا-
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ هێرشىەری یانەکەیان، دەرکەوت ئەو یاریزانە لە رانی چەپی تووشی پێکان بووە، بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە پێویستی بە سێ هەفتە پشودان هەیە تاوەکو لە پێکانەکەی رزگاری دەبێت. بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانیا یاریی ناکات.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی زیاتر بۆ سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەکەیان بکرێت، پاشان وادەی دوورکەوتنەوەی ئەویش بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button