ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی ئێمباپێ و رامۆس

یاریگا
کلیان ئێمباپێ و سێرخیۆ رامۆس، هەردوو یاریزانەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە یاری شەوی رابردوو تووشی پێکانێکی سووک بوون.

دوای یارییەکەی شازادەکان بەرامبەر مۆنپیلیێ کە توانیان بە ئەنجامی 3-1 یارییەکە ببەنەور، کریستۆف گالتیێ راهێنەری ئەو یانەیە لەبارەی پێکانی هەردوو یاریزانی یانەکەی گووتی “ سەرەتا کاتێک هێرشبەرەکەمان هەستی بە ئازار کرد، بڕیارمدا چارەنوسی نەخەینە مەترسی و بۆیە لە یاریگا هێنامانە دەرەوە. هەروەها بەرگریکارەکەشمان بە هەمان شێوە بڕیارماندا گۆڕانکاری پێبکەین “.

راهێنەرەکەی شازادەکان لە بەردەوامی قسەکانیدا گووتیشی پێموابێ پێکانی ئێمباپێ و رامۆس مەترسیدار نیە، ئەمڕۆ پشکنینیان بۆ دەکرێت و رادەی پێکانەکەیان دەزانین.

Back to top button