ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤالینسیا

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤالینسیا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤالینسیا بكات.

مێرینگی بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت و ڤالینسیا بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەم دێت.

هەریەك لە كارڤاخال و چوامینی گەڕاونەتەوە و میندی و ئالابا و ڤاسكێز لە لیستەكەدا نین.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

كۆرتوا، لۆنین ، لۆپێز كارڤاخال، میلیتاو ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، ڕۆدیگەر ، كرۆس ، مۆدریچ، كامافینگا ڤاڵڤێردی ،چوامینی، سیبایۆس، هازارد ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، ڕۆدریگۆ ، ماریانۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button