ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: دۆهێرتی پەیوەندی بە ئاتلەتیكۆ مەدرید كرد

یاریگا-

یانەی ئاتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ مات دۆهێرتی ئێرلەندی و بەرگریكاری یانەی تۆتینهام واژۆ كرد.

هەژماری فەرمی ئاتلەتیكۆ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕایگەیاند مات دۆهێرتی بە گرێبەستێكی خۆڕایی پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەكەوە كرد تا كۆتایی وەرز.

یاریزانە 31 ساڵانەكە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێرلەندا بەشداری لە 29 یاریدا كردووە و لە ڕیزەكانی وۆلڤێرهامپتن پەیوەندی بە سپێرزەوە كرد.

دۆهێرتی دەتوانێت زیاتر لە جێگایەكی یاریگا یاری بكات و دەبێتە بژاردەیەكی بەهێز بۆ دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ڕۆخی بلانكۆس.

ئاتلەتیكۆ مەدرید بە كۆكردنەوەی 34 لە ڕیزبەندی چوارەمی خولی ئیسپانیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button