ئه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: كانسێلۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد

یاریگا-

لە كۆتا ڕۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا جواو كانسێلۆ بەرگریكاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە ڕیزەكانی بایرن میونشنەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر گواستنەوەی جواو كانسێلۆ بەرگریكاری مانچێستەر سیتی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

بەرگریكارە پۆرتوگالییەكە بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانە باڤارییەكەوە دەكات و لە گرێبەستەكەیدا بژاردەی كڕینەوەی بە 70 ملیۆن یۆرۆ لە كۆتایی وەرزدا زیادكراوە.

جواو کانسێلۆ دوای واژۆکردنی گرێبەستی گواستنەوەكەی بۆ یانە ئەڵمانییەکە وتی:

” بایرن میونشن یانەیەكی گەورەیە، یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان، پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ من کە شانبەشانی ئەم یاریزانە نایابانە لە یانەیەكدا یاری بکەم، من ئەم یانەیە دەناسم، ئەم یانە بۆ جامەکان دەژی و ساڵانە نازناوەكان دەباتەوە، هەروەها ئارەزووی سەرکەوتنم هەیە و هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ بایرن میونشن”.

كانسێلۆ لەگەڵ بایرن میونشن درێسی ژمارە 22 دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button