ئاسیائه‌مریکائه‌وروپاگرنگترینمۆندیال

مێسی: پەشیمانم بەرامبەر ئەو کارەی کردم

یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بۆ یەکەمجار دوای بەدەستهێنانی مۆندیالی قەتەر، بێدەنگی شکاند و باس لە زۆربەی دیمەنەکانی مۆندیال دەکات.

ئەفسانەکەی تانگۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی ئۆربانا پلەی وڵاتەکەی گووتی ‘’ ئەو کاتەی گۆڵی بردنەوەمان بەرامبەر هۆڵەندا کرد، هەر ئەو کاتە شێوازی ئاهەنگێڕانەکەم بۆ هات، هەرچەندە پەشیمام لەو کارەی کە کردم، بەڵام راهێنەر و یاریزانانی بەرامبەر هۆکاربوون ئەمجۆرە ئاهەنگە بگێڕم “. لیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دەڵێت “ هەمیشە ئارەزووم ئەوەبوو دیێگۆ مارادۆنا جامی جیهانیم پێشکەش بکات، ئەو کاتەی لەسەر دەستی هاوڕێکانم وێنەم گیراوە، هاوشێوەی دیێگۆ دەرچوومە، ئەمەش منی دڵخۆش کردووە “.

مێسی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە تەمەنی لاوێتی دەڵێت “ ئەگەر بگەڕێمەوە تەمەنی لاوێتیم، ئامۆژگاری خۆم دەکرد کە هیوات بە داهاتوو هەبێت و دەتوانیت لە کۆتاییدا ئەو خەونەی هەتە بەدەستی دێنیت، هەروەها کاتێک جامی جیهانیم بینی، هەر لە ساتی یەکەمەوە جامەلە بانگی دەکردم وەرە بەرزم کەرەوە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button