ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

زیدان نایەوێت لە پرێمەرلیگ راهێنەرایەتی بکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی ئامادەنیە لە ئینگڵتەرا کاری راهێنەرایەتی بکات، لەبەر ئەوەی توانای قسە کردنی بە زمانی ئینگلیزی نیە.

سەرچاوەکان لە ئینگڵتەڕا بڵاویان کردەوە، چەند یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵی رازیکردنی راهێنەرە فەرەنسیەکە دەدەن، بەڵام راهێنەرە فەرەنسیەکە ئامادەنیە لەو وڵاتە راهێنەرایەتی بکات، بەهۆی ئەوەی شارەزایی و توانای قسەکردنی زمانی ئینگلیزی نیە.

زیدان دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 وازی لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید هێنا، تاوەکو ئێستا ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا چەندین یانە داواکاریان پێشکەش کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button