ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

زیدان دەیەوێت دەست بە کاری راهێنەرایەتی بکاتەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ئامادەیە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی بگرێتە ئەستۆ.

ماڵپەری Le10sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە راهێنەرەکەی پێشووی یانە ئیسپانیەکە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە دەکات، چاوەڕێش دەکرێت لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی گەیشبێتە رێکەوتن، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە. هەر بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە کارگێری یانەکە کردووە چەند یاریزانێک وەرزی داهاتوو بگوازنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یەکێک لەو یاریزانانەی زیدان داوای کردووە، عوسمان دێمبلی هاونیشتیمانی لە یانەی بارسێلۆنایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button