ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

مۆرینیۆ داوای گەڕانەوەی بۆ یانە کۆنەکەی دەکات

یاریگا-

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی خۆی پێشكەشی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات و دەیەوێت بگەڕێتەوە یانە كۆنەكەی.

گرێبەستەكەی مۆرینیۆ لەگەڵ گورگەكانی پایتەخت لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕاهێنەرە پۆرتوگالیەكە بێزارە لە نەبوونی پاڵپشتی دارایی لە ڕۆما و خەونی ئەوەیە بگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ لە ڕێگای چێڵسیەوە.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە نوێنەرانی مۆرینیۆ بە چێڵسیان ڕاگەیاندووە كە مۆرینیۆ ئارەزووی گەڕانەوە بۆ چێڵسی دەكات ئەگەر كورسی ڕاهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە بەتاڵ ببێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە تا ئێستا بەرپرسانی بلووز پشتگیری لە گراهام پۆتەری ڕاهێنەری ئێستا دەكەن سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەكانی لەگەڵ یانەكە باش نیە.

دەیلی مەیل ئاشكرایكردووە كە هاوسەر و منداڵەكانی مۆرینیۆ لە لەندەن دەژین و بۆیە مۆرینیۆ كاركردنی لە خولی ئینگلیزی پێ باشترە وەك لە هەر جێگایەكی دیكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button