ئینگلتەرا

كایسیدۆ لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا داوای ڕۆشتن لە برایتۆن دەكات

یاریگا-

مۆیسیس كایسیدۆی ئیكوادۆری و یاریزانی یانەی برایتۆنی ئینگلیزی داواكاریەكی فەرمی پێشكەش بە یانەكەی كرد بۆ ئەوەی پێش كۆتاییهاتنی بازاڕی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

ئەرسیناڵ ئۆفەرێكی بە بڕی 60 ملیۆن پاوەند پێشكەشی برایتۆن كرد بۆ گواستنەوەی كایسیدۆ بەڵام هەر زوو یانەكە ئۆفەرەكەیان ڕەتكردەوە.

یان ئینگلیزیەكە بۆ دەستبەرداربوون لە كایسیدۆی تەمەن 21 ساڵان داوای 75 ملیۆن پاوەند دەكات.

ئەستێرە لاوەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردووەتەوە ووتی: من سوپاسی بەڕێز بلوم و برایتۆن دەكەم كە هەلێكیان پێدام لە خولی ئینگلیزی یاری بكەم و هەموو كات تەواوی تواناكانم بەكارهێناوە بۆ ئەم یانەیە.

بەردەوام بوو ووتی: خەونم هەموو كات ئەوە بووە كە سەركەوتووترین یاریزان بم لە مێژووی ئیكوادۆردا، شانازی دەكەم كە ئۆفەرێكم بۆ یانەكەم هێناوە كە زۆرترینە لە مێژوودا و یارمەتی یانەكە بدات كە وەبەرهێنانی پێوە بكەن و بەردەوام بن لە سەركەوتن.

لە كۆتاییشدا ووتی: هاندەران لە باوەشیان گرتم ئەوە هەمیشە لە دڵمدا دەبێت، هیوادام لەوە تێبگەن كە بۆچی دەمەوێت ئەو هەنگاوە گەورە بنێم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button