ئاسیاعێراقکوردستان

هەولێر نەیتوانی لە نەفتی بەسڕە بباتەوە

یاریگا
یانەی هەولێر لە گەڕی سێزدەی خولی نایابی عێراق لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری میوانداری نەفتی بەسڕەی کرد، هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون.

لە بەردەوامەی گەڕی سێزدەی خوی نایابی عێراق، کوڕەکانی قەڵا و منارە میوانداری یانە بەسڕاییەکەیان کرد و هەردوولا بە گۆڵێک یەکسانبوون. سەرەتا لە خولەکی یازدە ئەمجەد رازی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگا کرد و نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتایی هات. نیوەی دووەم یاریزانانی میوان توانیان گۆڵی بەرامبەربوون بکەن و یارییەکە تاوەکو کۆتایی بەم ئەنجامە مایەوە.

هەولێر کۆی خاڵەکانی لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق گەیاندە 13 خاڵ و لە پلەی پازدەهەمی ریزبەندی دێت، لە بەرامبەردا یانەی نەفتی بەسڕە ئەوانیش لە پلەی دەیەمی ریزبەندی بونە خاوەنی نۆزدە خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button