ئینگڵته‌را

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پرێمەرلیگ

یاریگا-

هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی خولەكەی ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر پێنج ڕاهێنەری وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی یەكی خولەكەی دەستنیشانكرد.

هەریەك لە ڕاهێنەران ( میكێل ئارتێتا ، ستیڤ كۆپەر، ڕۆبێرتۆ دی زێربی، ئونای ئیمیری ، تۆماس فرانك) پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پرێمەرلیگ.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی پرێمەرلیگ:

– ئارتیتا ( ئەرسیناڵ): 3 یاری 2 بردنەوە و یەک یەکسانبوون ، 5 گۆڵیان تۆمارکردووە و دوو گۆڵیان ڵێکراوە و دوو کلین شیتیان هەبووە.

– دی زێربی( برایتۆن): 3 یاری 2 بردنەوە و یەک یەکسانبوون ، 9 گۆڵیان تۆمارکردووە و 3 گۆڵیان ڵێکراوە و یەک کلین شیتیان هەبووە.

– تۆماس فرانک ( برینتفۆرد):  3 یاری 2 بردنەوە و یەک یەکسانبوون ، 5 گۆڵیان تۆمارکردووە و 1 گۆڵیان ڵێکراوە و 2 کلین شیتیان هەبووە.

– ئۆنای ئێمری ( ئەستۆن ڤێلا): 3 یاری 2 بردنەوە و یەک یەکسانبوون ، 4 گۆڵیان تۆمارکردووە و 2 گۆڵی لێکراوە و 1 کلین شیتیان هەبووە.

– کۆپەر ( نۆتینگهام ):  3 یاری 2 بردنەو و یەک یەکسانبوون ، 4 گۆڵیان کردووە و 1 گۆڵیان ڵێکراوە و 2 کلین شیتیان هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button