ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

گۆدین: یاریکردن بەرامبەر مێسی لە رۆناڵدۆ قورستر بوو

یاریگا
دیێگۆ گۆدین، بەرگریکاری ئۆرگوایی پێشووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا، باس لە رووبەڕووبونەوەی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ESPN بەرگریکارەکەی یانەی وێلزسارسفیڵدی ئەرجەنتینی دەڵێت “ بۆ من شانازییە لە سەردەمی هەردوو ئەستێرەکەی جیهان یاریم کردووە، بۆ من هەمیشە یاریکردن بەرامبەر ئەستێرە ئەرجەنتینەکە قورستر بوو، هەندێجار بە توندی یاریمان بەرامبەر ئەو یاریزانە دەکرد، بەڵام ئەو هیچ قسەیەکی نەدەکرد و بەردەوامبوو لە یاریکردن، بۆیە کۆنترۆل کردنی زۆر قورس بوو “.

گۆدین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ رۆناڵدۆش یاریزانێکی ناوازەیە، ئەو کاتەی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بووم، دووجار لە یاری کۆتایی ریال مەدرید بە سەرکردایەتی دۆن لە ئێمەی بردەوە، ئەگەر ئەو نەبوایە، لەوانەیە ئێستا رۆخێ بلانکۆسیش خاوەنی ناسناوێکی چامپیۆنزلیگ بوایە “.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button