ئه‌مریکائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: گۆدین ئیتاڵیای بەرەو بەڕازیل جێهێشت

یاریگا-دیێگۆ گۆدین کاپتنی پێشووی ئەتڵەتیکۆ مەدرید گەڕایەوە کیشوەری ئەمریکای باشوور.

بەرگریکارە مێژووییەکەی ئەتلەتی و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە هاوینی ٢٠٢٠ روویکردە خولی ئیتاڵی بەڵام پاش بەسەربردنی وەرزێک لە ئینتەر و نیو وەرز لە کالیاری،  مانگی رابردوو کالیاری بە تەواوی ناوی لە لیستی یاریزانەکانیدا دەرهێنا پاش تەنها بەشداریکردن لە ١٢ یاری ئەم وەرزەدا.

ئەمڕۆش راگەیەندرا گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاوەتەوە و پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مینیێرۆی بەڕازیلییەوە دەکات

گۆدین مانگی داهاتوو پێدەنێتە ٣٦هەمین ساڵی تەمەنی و پاش  ١٥ ساڵ لە یاریگاکانی ئەورووپادا دەگەڕێتەوە ئەمریکای باشوور.

بابەتی زیاتر

Back to top button