خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ هاوکاری یانەکەی دەکات

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعوودی، لە پێناو ئەوەی یانەکەی زیاتر پێشکەوێت، پێشنیاری بۆ کارگێری یانەکەی کردووە گۆڕانکاری زیاتر لە یانەکەیان بکەن.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە، یانە سعوودیەکە دەیەوێت ئەزموونی زیاتر لە شارەزایی هێرشبەرە پۆرتوگالیەکەی ببینێت، بۆیە داوایان لەو یاریزانە کردووە هاوکاریان بێت، ئەویش لەلایەن خۆیەوە لیستێکی پێشکەشی یانەکەی کردووە، داوا دەکات بۆ ئەوەی یانەکە زیاتر پێش بکەوێت ئەو مەرج و خاڵانە جێبەجێ بکەن.

رۆناڵدۆ پێش جێهێشتنی ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ پیرس مۆرگان، زۆر رەخنەی لە یانەکەی گرت کە هیچ پێشکەوتنێکی نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button