ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ریال مەدرید بیر لە شوێنگرەوەی ئانچێلۆتی دەکاتەوە

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لەوانەیە بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییە، لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

ماڵپەری Footmercato بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان لەو بڕوایەدان ئەگەر بێتو راهێنەرەکەیان ئەم وەرزە لەسەر ئەنجامە لاوازەکانی بەردەوام بێت، پێویستە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و کەسێکی دیکە دەست نیشان بکەن. رۆژنامەی دێفێنسا سێنترالیش بڵاویکردووەتەوە، دیارترین پاڵێوراو بۆ شوێنگرەوەی راهێنەرە ئیتاڵیەکە، چاڤی ئاڵۆنسۆ راهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیەیە.

دێفینسا بڵاویشی کردوووتەوە زۆرێک پێیانوایە زیدان دەگەڕێتەوە مەدرید، بەڵام ئەو راهێنەرە هیچ کاتێک لە پلانەکانی یانەکەی پێشووی نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button