ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میونشن و هاڤێرتس ناگەنە رێککەوتن

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن هیچ هەنگاوێک بۆ گواستنەوەی کای هاڤێرست نانێت.

فلۆریان پلێتینبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای دۆچلاند لە تویتێکدا رەتیکردەوە، بایرن میونشن ئۆفەر پێشکەش بە کای هاڤێرست، یاریزانی یانەی چێڵسی بکات. پلێتێنبێرگ دەڵێت

بەهۆی گەیشتنی ژمارەیەکی زۆری ئۆفەر بە کای هاڤێرست، چێڵسی بڕیاریداوە بە هیچ شێوەیەک لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداری ببێت و ناچێتە بایرن میونشن. ئێف سی هۆلیوود بازاڕی گواستنەوەی داخستووە و لە دوای بڵیند و سۆمەر هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە. ئێستا میونشن کار لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی چوپۆ مۆتینگ دەکات.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، بایرن وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی هاڤێرتس هێناوە و تاوەکو هاوینی داهاتوو بابەتەکە بە داخراوی دەهێڵێتەوە، هەرچەندە میونشن ئامادەبوو بڕی 60 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی هاڤێرتس خەرج بکات.

هاڤێرتس لە ساڵی 2019 بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند لە یانەی لیڤەرکوزنەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button