فه‌ره‌نساگرنگترین

جیرو باسی پیلانگێڕییەکانی دژی بنزیما دەکات

یاریگا –

ئۆلیڤیێ جیڕو، یاریزانی یانەی میلان رەتیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک لە دژی کەریم بنزیما کرابێت.

ئۆلیڤیێ جیڕو، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵ پڵەس روونیکردەوە

لە دوای بڕیاری دوورخستنەوەی بنزیما لە جامی جیهانی، بە بنزیمام گوت، هەموومان بە پێکانەکەت و چوونە دەرەوەت لە کەمپی جامی جیهانی نیگەرانین.

جیرۆ رەتیکردەوە، بەشێک لە یاریزانانی فەرەنسا پیلانگێڕیان لە دژی بنزیما گێڕا بێت و گوتی

زۆرێک هەبوون هەوڵیان دەدات، بە دوای ناکۆکییەکانی نێو هەڵبژاردەی فەرەنسا بگەڕێن و قەیران دروست بکەن، بەڵام لەراستیدا هیچ جۆرە بابەتێکی لەم شێوەیە نەبوو.

ئۆلیڤیێ جیرو لە دوای دوورخستنەوەی بنزیما، بووە یاریزانی سەرەکی لە پێکهاتەکەی دیدیێ دیشان و توانی سێ گۆڵ لە مۆندیال بکات و بووە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی فەرەنسا.

بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر، ماسوولکەی پێی بنزیما تووشی پێکان بوو، ئەمەش وایکرد، بەر لە یەکەمین یاری کەڵەشێرەکان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوسترالیا، کەمپی راهێنانەکان جێبهێڵێت.

لە دوای رووداوەکان، ناکۆکییە بێ دەنگییەکەی نێوان بنزیما و دیشان دەرکەوت و ئەستێرەکەی ریال مەدرید، بڕیاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button