ئینگلتەرا

لووک شۆو هۆکاری دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئارسیناڵ ئاشکرا دەکات

یاریگا –

لووک شۆو، بەرگریکاری یانەی مانچێستەر یونایتد رایدەگەیەنێت، تیمەکەی شایەنی دۆڕان بوو بەرامبەر یانەی ئارسیناڵ.

بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە دوای یارییەکە کە بە ئەنجامی ٣-٢ بە گەنەرز دۆڕا، روونیکردەوە، ئارسیناڵ کۆنتڕۆڵی یارییەکەی کردبوو.

شۆو لە دوای یارییەکە بە سکای سپۆرتسی راگەیاند:

لە گێمی دووەم شایەنی ئەوەبووین کە بەسەرماندا هات، کشاینەوە و وامان کرد، بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەن.

شۆو لە درێژەی قسەکانیدا روونیکردەوە،

کاتێک لە دوا ساتەکانی یارییەکە گۆڵت لێدەکرێت زۆر ناخۆشە، هەرچەندە تا دوا خوولەک شەڕمان بۆ بردنەوە دەکرد، بەڵام بە درێژایی یارییەکە ئەوان باشتر بوون و لەم جۆرە یارییانە، یەک چرکە هۆشیار نەبیت، گۆڵت لێدەکرێت.

مانچێستەر یونایتد لە سەرەتای یارییەکە لەڕێگەی مارکۆس راشفۆرد گۆڵی یەکەمی کرد، دواتر ئیدی نکێتیا گۆڵی یەکسانبوونەوەی کرد و دواتر بوکایۆ ساکا، ئارسیناڵی پێشخست و لیساندرۆ مارتینێز، گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ شەیتانە سوورەکان کرد. لە دوا ساتەکانی یارییەکە، نکێتیا گۆڵی بردنەوەی بۆ گەنەرز کرد و سووربوونی یانەکەی پایتەختی لە پلەی یەکەمی پرێمەرلیگ پشتڕاستکردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button