جیهانمۆندیال

مێسی: مانگێك بەسەر بردنەوەی مۆندیال تێپەڕی و هێشتاش بڕوا ناكەم

یاریگا-

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دوای مانگێك لە بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە بەرواری 18-12 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە لێدانی یەكلاكەرەوە توانیان نازناوی جامی جیهانی بەدەستبهێنن.

دوای مانگێك بەسەر تێپەڕبوونی ئەو ڕووداوەدا لیۆنێل مێسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا نووسیویەتی:

” یەک مانگ تێپەڕی بەسەر جوانترین رووداو کە روویدابێت و هێشتاش بڕوا ناکەم! چ شێتیەکی جوان ژیایین لەماوەی ئەو کاتەدا، تا لە کۆتاییدا ئەو نازناوەمان بەرزکردەوە کە ویستی هەمووان بوو.

بێگومان بوونە پاڵەوان هەموو شتێک جوانتر دەکات، وەلێ بەدەر لەوە مانگێکی خۆشم بەڕێکرد، چەندین یادگاری خۆشم تۆمارکرد و بیری ئەو یادگاریانە و هاوتیمەکانیشم دەکەم، ئەو ڕۆژە خۆشانەی بەیەکەوەمان بەسەربرد، بیری تەواوی گفتوگۆ و مەشقەکان و ساتە گەمژانەکان دەکەم لەگەڵیاندا.

چەندە جوان بوو کە ماڵباتەکەم دەبینی چێژ لە رۆژەکانیان دەبینن، ئەزموونێکی لەبیرنەکراو بوو بۆ هەمووان، چەندە جوان بوو کە دەچوویتە یارییەکان و ئەو هاندەرە شێتانەی ئەرجەنتینت دەبینی.

مانگێک تێپەڕی بەسەر بوونە پاڵەوانی جیهان ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button