ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیائینگلتەرا

نرخێکی خەیاڵی بۆ ئۆسمین دیاریکراوە

یاریگا
ڤیکتۆر ئۆسمین، هێرشبەری نایجیری یانەی ناۆلی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی ئینگلیزی و، یانەکەشی ئامادەیە بەرامبەر 140 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵکارەکەیان بن.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هەر یەکە لە یانەکانی مانچێستەر یونایت و ئارسێنال و نیوکاسل یونایتد گۆڵکارەکەی ناپۆلیان کردووەتەوە ئامانج و، یانەکەشی ئامادەیە بەرامبەر 140 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت، بەڵام ئەو یاریزانە نایەوێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبێڵێت، چونکە هەموو ئامانجی بەدەستهێنانی ناسناوی سکۆدێتۆیە لەگەڵ یانەکەی.

هاوینی رابردووش یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵێکی زۆریدا بۆ گواستنەوەی ئۆسمین، بەڵام یانەکەی ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت و دواجار ئەویش حەزی لێنەبوو یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button