خوله‌کانی دیکە

جواو فێلێکس سێ یاری سڕ دەکرێت

یاریگا
جواو فێلێکس، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بەهۆی کارتە سوورەکەی بەرامبەر فولهام، لە سێ یاری داهاتووی یانەکەی سڕ دەکرێت.

هێرشبەرە پۆرتوگالیەکە سێ شەممەی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئینگلیزیەکە کرد و، دوێنێ بەشداری یەکەم یاری یانەکەی لە یارییە دواخراوەکەی گەڕی حەوتەمی پرێمەرلیگ، بەرامبەر فولهام کرد، ئەو یاریزانە لە یەکەم یاری بە کارتی سوور دەکراو و، ماڵپەری Transfer News Live بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە بەهۆی کارتە سوورەکەی سێ یاری سڕ دەکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەو سزایەی جواو، زیانی یەک ملیۆنی دەگەینێت بە یانەی چێڵسی، چونکە ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات و، بلوز تەواوی مووچەکەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button