خوله‌کانی دیکە

جواو فێلێکس ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت

یاریگا
جواو فێلێکس، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، بەم زووانە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە لاوەکەی رۆخێ بلانکۆس بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و، ئەو یانەیە ئامادەیە یاریزانە پۆرتوگالیەکە بەشێوەی خواستن بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوو، ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکەوە بکات.

فێلێکس ساڵی 2019 بەرامبەر 127 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە و، هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button