ئیسپانیا

وادەی دووركەوتنەوەی لوكاس ڤاسكێز ئاشكرا كرا

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وادەی دووركەوتنەوەی لوكاس ڤاسكێزی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیان ئاشكرا كرد.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر ڤالینسیا لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڤاسكێز تووشی پێكان هات و لە خولەكی 68 یاریگای بەجێهێشت.

ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند كە ڤاسكێز لە پاژنەی پێی ڕاستیدا تووشی پێكان هاتووە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ماوەی دووركەوتنەوەی یاریزانە ئیسپانیەكەی لە ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند كە لە مانگێكەوە تا مانگ و نیوێك دەبێت و بەوەش لە چەند یاری گرنگی یانەكەی بێ بەش دەبێت.

چاوەڕوان دەكرێت لە یاری چوونی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر لیڤەرپول لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڤاسكێز نەتوانێت بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button