ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: جواو فیلیکس پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد

یاریگا-

یانەی چێڵسی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی جواو فیلیکس بە شێوەی خواستن بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

پێش پەیوەندیكردنی بە چێڵسیەوە لای خۆیەوە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید نوێكردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەكەی تا ساڵى 2027 ڕاگەیاند.

هەژماری فەرمی چێڵسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕایگەیاند: جواو فیلیکس بەشێوەی خواستن و بۆ ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەكەمانەوە كرد و درێسی ژمارە 11 دەپۆشێت.

جواو فیلیکس لە سالی 2019 لە بەنفیكاوە بە بڕی 117 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد.

لە دوای پەیوەندیكردنی بە یانە لەندەنیەكەوە هێرشبەرە پۆرتوگالیەكە ووتی: چێڵسی یەكێكە لە یانە گەورەكانی جیهان، هیوادارم یارمەتی یانەكە بدەم بۆ گەشتن بە ئامانجەكانیان، بۆیە زۆر دلخۆشم لێرە و زۆر بە پەرۆشم بۆ یاریكردن لە ستامفۆرد بریج.

فابریزۆ ڕۆمانۆی ئیتاڵی شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند كە گرێبەستەكەی جواو فیلیکس لەگەڵ چێڵسی تا كۆتایی وەرز دەبێت و لە گرێبەستەكەیدا هیچ بڕگەیەكی كڕینەوەی یاریزانەكەی تێدا نیە لەلایەن چێڵسیەوە.

هەروەها ئاشكرایكرد، فیلیكس بۆ ماوەی شەش مانگ و بە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی چێڵسیەوە كرد و یانە لەندەنیەكە موچەی تەواوی یاریزانەكە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button