ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

براوەی خەڵاتەكانی فیدراسیۆنی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ (IFFHS)

یاریگا-

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار ( IFFHS)  براوەی خەڵاتی باشترینەكانی ساڵی 2022ی ئاشكرا كرد.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار ( IFFHS ) باوەڕپێكراوی فیفایە و ساڵانە باشترینەكانی جیهان دەستنیشان دەكات.

براوەكانی ( IFFHS) بۆ ساڵی 2022:

باشترین یاریزان:

 لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزانی ساڵی 2022 دەستنیشانكرا بە جیاوازیەكی زۆر لە پێش كیلیان ئیمباپێی دووەمەوە دێت.

ژمارەی خاڵەكان: لیۆنێل مێسی ( 275 خاڵ ) كیلیان ئێمباپێ ( 35 خاڵ ) كەریم بێنزیما ( 30 خاڵ ).

باشترین یاری دروستكەر:

لیۆنێل مێسی، بە باشترین یاریزانی یاری دروستكەر دەستنیشانكرا و لە پلەی دووەمیش لۆكا مۆدریچ دێت.

ژمارەی خاڵەكان: لیۆنێل مێسی ( 170 خاڵ ) لۆكا مۆدریچ ( 115 خاڵ ) كیڤن دی برۆین ( 40 خاڵ).

باشترین ڕاهێنەری هەڵبژاردە:

لیۆنێل سكالۆنی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە باشترین ڕاهێنەر لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكان دەستنیشانكرا:

ژمارەی خاڵەكان: سكالۆنی ( 240 خاڵ ) دیشامپ ( 45 خاڵ ) وەلید ڕەكراكی ( 30 خاڵ ).

باشترین ڕاهێنەری یانەكان:

كارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بە باشترین ڕاهێنەر لەسەر ئاستی یانەكان دەستنیشانكرا:

ژمارەی خاڵەكان: ئەنچیلۆتی ( 245 خاڵ ) گوادردیۆلا ( 45 خاڵ ) ڕەكراكی ( 40 خاڵ ).

باشترین ناوبژیوان:

سیمۆن مارچیناك، ناوبژیوانی پۆڵەندی بە باشترین ناوبژیوان بۆ ساڵی 2022 دەستنیشانكرا.

ژمارەی خاڵەكان: مارچیناك ( 150 خاڵ ) ئۆرساتۆ ( 65 خاڵ ) تورپین ( 40 خاڵ).

باشترین گۆڵپارێز: 

تیبۆ كۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانكرا.

ژمارەی خاڵەكان: كۆرتوا ( 125 خاڵ ) مارتینیز ( 115 خاڵ ) یاسین بۆنۆ ( 55 خاڵ).

باشترین گۆڵكار:

كیلیان ئیمباپێ، بە باشترین گۆڵكار بۆ ساڵی 2022 دەستنیشانكرا.

ژمارەی گۆڵەكان: ئێمباپێ ( 56 گۆڵ ) هالاند ( 46 گۆڵ ) بێرگسۆن 46 گۆڵ ).

باشترین گۆڵكاری هەڵبژاردەكان:

لیۆنێل مێسی، بە باشترین گۆڵكار لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكان دەستنیشانكرا:

ژمارەی گۆڵەكان: مێسی ( 22 گۆڵ ) ئێمباپێ ( 21 گۆڵ ) جولیان ئەلڤارێز ( 15 گۆڵ ).

باشترین یاریزانی خوار 20 ساڵ:

جودی بیلینگهام، یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە باشترین یاریزانی خوار 20 ساڵ دەستنیشانكرا:

ژمارەی خاڵەكان: بیلینگهام (115 خاڵ) مۆسیالا ( 95 خاڵ ) ڤاردێۆڵ ( 55خاڵ ).

باشترین پێكهاتە:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ئەلفۆنسۆ دەیڤز، ڤێرجیل ڤان دایك ، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ ، ئەشرەف حەكیمی

هێڵی ناوەند: لیۆنێل مێسی ، لۆكا مۆدریچ ، كیڤن دی برۆین

هێڵی هێرشبردن: كیلیان ئێمباپێ ، ئیرلینگ هالاند ، كەریم بێنزیما.

بابەتی زیاتر

Back to top button