جیهانگرنگترین

وەرزشوانێکی ئوستوراڵی خێزانەکەی دەشێلێت

یاریگا

هەواڵێکی باوەڕپێنەکراو و سەیر بەیانی ئەمڕۆ وەرزشی ئوسترالیای تووشی شۆک کرد. ڕۆهان دێنیس، پاسکیلسوارە بەناوبانگەکەی ئوسترالی، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بەسەر مێلیسا هۆسکینگ هاوسەرەکەیدا کەوت.

هۆسکینگ خۆی پاسکیلسوارێکی پیشەگەرە و ئەم ڕووداوە شۆککەرە لەبەردەم ماڵی خۆیان ڕوویداوە، هەروەها ئەو دوو هاوسەرە دوو منداڵیان پێکەوە هەبووە. هۆسکینگ دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەکی ئەدلاید گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی ووتەی شایەتحاڵەکان، دێنیس بە ئەنقەست بە ئۆتۆمبێل شێلاوە، ڕۆهان دێنیس دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس دەستگیرکرا، بەڵام دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا و بڕیارە ڕۆژی 13ـی مانگی مارسی ئەمساڵ دادگایی بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button