ئه‌مریکاگرنگترین

سکلۆنی بە باشترین راهێنەری جیهان دیاریکرا

یاریگا

لیۆنێل سکالۆنی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ (IFFHS)ەوە وەک باشترین ڕاهێنەری جیهان هەڵبژێردرا.

ماڵپەری فەرمی IFFHS بڵاویکردەوە، بە دەنگی 90 ڕۆژنامەنووس و پسپۆڕی تۆپی پێ، لیۆنێل سکالۆنی لە ساڵی 2023 وەک باشترین ڕاهێنەری جیهان لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان هەڵبژێردرا و پێش دیدیێ دیشامپ و ڕۆبێرتۆ مارتینێز کەوت.

ئەرجەنتین لە ساڵی 2022 لەگەڵ لیۆنێل سکالۆنی جامی جیهانی بردەوە. ئەمە دووەم ساڵە لەسەریەک لیۆنێل سکالۆنی وەک باشترین ڕاهێنەری هەڵبژاردەکان هەڵبژێردرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button