ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: ڕۆبێرتۆ مارتینیز وەك ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەستنیشانكرا

یاریگا-

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕاهێنەری ئیسپانی ڕۆبێرتۆ مارتینێزی وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەی ڕاگەیاند، بۆ جێگرتنەوەی فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری پێشوو.

دوای ماڵئاوایی كردنیان لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لەسەر دەستی هەڵبژاردەی مەغریب، سانتۆس لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەی دوورخرایەوە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر دایانناوە هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەخێر هاتنی ڕۆبێرتۆ مارتینیز دەكات وەك ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەیان.

لە بەیاننامەكەدا هیچ وردەكاریەك سەبارەت بە گرێبەستەكەی مارتینیز ئاشكرا نەكراوە بەڵام پێشبینی دەكرێت تا دوای یاریەكانی یۆرۆی 2024 ڕاهێنەرایەتی پۆرتوگال بكات.

مارتینیز لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەلجیكای دەكرد و هەر زوو لە قۆناغی كۆمەڵەكان ماڵئاواییان كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button