ئینگلتەرا

گواردیۆلا پشتگیری گراهام پۆتەر دەكات

یاریگا-

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پشتگیری لە مانەوەی گراهام پۆتەری ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات.

شەوی ڕابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەشی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی سێیەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

لە دوای ئەو یاریەش بە شێوەیەكی فەرمی مان سیتی خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتوو و چێڵسیش ماڵئاواییان لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

گواردیۆلا پاڵپشتی خۆی بۆ گراهام پۆتەر دەربڕی و لە لێدوانەکانی كە ڕۆژنامەی “ئیندیپێندێنت”ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە ووتی: کاتی پێبدەن، دەزانم ئەنجامەکان لە یانە گەورەکاندا گرنگن، بەڵام دەبێت کاتێکی پێبدەن.

هەروەها ووتیشی: ئەوەی لە برایتۆن کردی زۆر نایاب بوو، بەڵام هەموو ڕاهێنەرەکان پێویستیان بە کات هەیە، ئەو ڕاست دەکات، ئێمە هەموو وەرزێک پێویستمان بە کات هەیە، لە بارسێلۆنا پێویستم بە كات نەبوو، چونکە مێسی لەوێ بوو، یەک وەرز بەس بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یاریکردن بەرامبەر مانچێستەر سیتی کاتێک لەم ئاستەداین لە جامی کاراباو یان لە یاریگای خۆمان ئاسان نییە بۆ چێڵسی یان هیچ یانەیەك.

لە کۆتاییدا وتی: حەز دەکەم بە تۆد بۆیلی بڵێم كە كات بدە بە گراهام پۆتەر ، كاتی پێ بدە ، هەموو ڕاهێنەرەكان پێوویستیان بە كات هەیە و ئەویش ڕاست دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button