خوله‌کانی دیکە

بێشکتاش وەڵامی یونایتد دەداتەوە بۆ وێگهۆرست

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد چاوی لە گواستنەوەی ڤاوت وێگهۆرستی هێرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بێشکتاشە و ئەو یانەیەش وەڵام دەداتەوە.

لە کۆتا یاری بێکشتاش دا، وا دەردەکەوت وێگهۆرست ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکە کردووە و ئەمەش وایکرد دەنگۆکانی گواستنەوەی بەهێزتربن.

ناوبراو ئەم وەرزە بە خواستن لە یانە تورکییەکەیە و لە بنەڕەتدا یاریزانی بێرنلییە بەڵام یانەی خاوەندار ناتوانێت بیفرۆشێت بە بێ رەزامەندی بێشکتاش.  بەڕێوبەری ئەو یانەیەش جەیهون کازانجی بۆ مێترۆ وتی” تێناگەم بۆ وێگهۆرست لەو یارییەدا ماڵئاوایی لە هاندەران کرد لە کاتێکدا یاریزانی ئێمەیە و تا کۆتایی وەرز گرێبەستی هەیە. ئەگەر مانچێستەر یان هەر یانەیەکی دیکە ئەو یاریزانەی بوێت دەبێت سەرەتا قسە لەگەڵ بێرنلی بکەن پاشان ئێمە، بەڵام ئێمە بە ئاسانی رازی نابین و پێویستە قەرەبوو بکرێینەوە ئەگەر نا تا کۆتایی وەرز دەبێت لێرە بێت، بۆ نموونە ئەگەر بێرنلی بێت و بلێت ئەم یانەیە ئەم بڕە پارەیەی داوە و نیوەی دەدەین بە ئێوە، ئەوکات قسەی لێدەکەین”.

پێشتر تێن هاگی راهێنەری مان یونایتد رایگەیاندبوو پێویستیان بە هێرشبەرێکە بۆ جێگرنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لە ئیستادا وێگهۆرست تاکە کاندیدی یونایتدە  بۆ ئەو پێگەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button