ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

” کاتێک گوێم لە ناوی رۆناڵدۆ دەبێت خوێنم دەکوڵێت ”

یاریگا
دایکی ئەو هاندەرە ئۆتیزمەی لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشی کردە سەری و مۆبایلەکەی شکاند، دەڵێت کاتێک ناوی ئەو یاریزانە دەبیستم خوێنم دەکوڵێت.

دایکی ئەو هاندەرە منداڵەی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی دەڵێت ” هەر کاتێک ناوی رۆناڵدۆ دەبیستم، لە خەمی کوڕە ئۆتیزمەکەم خوێنم دەکوڵێت، ئەو داوای لێبوردنێکی دروستی پێشکەش بە من و کوڕە ئۆتیزمەکەم نەکرد”.

ئەو دایکە لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت ” کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی پێوە کردم، بە مەبەستی داوای لێبوردن کردن، تەنها شانازی بە خۆیەوە دەکرد و هیچی دیکە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button