ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی: ڤیاریال لە ئێمە باشتر بوو

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای دۆڕانەکەی یانەکەی بەرامبەر ڤیاریال، نەیشاردەوە تیپی بەرامبەر لە ئەوان باشتر یارییان کرد.

دوای یارییەکەی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەرەکەی شاهانەکان گووتی ” یارییەکی باشمان نەکرد و لە هێلی بەرگری کێشەمان هەبوو، بە درێژایی یارییە تیپی بەرامبەر لە ئێمە باشتر بوون. هاوشێوەی ساڵی رابردوو ئەمساڵیش بە خراپی دەستمان پێکردەوە، یاریزانەکانمان وەکو پێش مۆندیال نین، ئەوان لە ئاستی راستەقینەی خۆیان دوورن، ئەمەش هۆکاری دۆڕانەکەی ئەمشەومان بوو ”.

ریال مەدرید لە گەڕی شازدەی لالیگا بووە میوانی ڤیاریال و، یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕاند و، تووشی دووەم دۆڕانی ئەم وەرزە لە خولی ئیسپانیا بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button