ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤاردیۆڵ یانەی خەونەكانی ئاشكرا دەكات

یاریگا-

یەکێک لە ئامانجە سەرەكیەكانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، لە گواستنەوەكانی زستانەی ئێستادا، ئەو دوو یانەیەی تووشی شۆک کرد سەبارەت بە یانەی خەونەكانی.

یۆسکۆ ڤاردیۆلی کرواتی و بەرگریکاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، لە هەژماری خۆی دایناوە وتی: یانەی خەونەکانم؟ بەدڵنیاییەوە لیڤەرپوول دەبێت، لە منداڵیمەوە سەیری زۆرێک لە یاریەكانی ئەوانم كردووە لەگەڵ باوکمدا.

هەروەها ووتیشی: بە وردی سەیری هەموو وەرزێکمان کردووە، ئەوە یانەیەک کە لە دڵمدا ماوەتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ گواستنەوەی بەرگریكارە كرواتیەكە و هەروەها یانە شاهانەكەش لە ڕێگای مۆدریچەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button