خوله‌کانی دیکە

کلۆپ وادەی دوورکەوتنەوەی ڤان دایک ئاشکرا دەکات

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وادەی دوورکەوتنەوەی ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری هۆڵەندی یانەکەی ئاشکرا دەکات.

راهێنەرەکەی رێدز لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر وۆلڤەرهامبتن لە جامی فا گووتی ” بەداخەوە سەرەتا پێشبینیمان نەدەکرد پێکانەکەی ڤان دایک ئەوەندە قورس بێت، چونکە لە کاتی تووشی پێکانەکەی بوو، زۆر هەستی بە ئازار نەکرد، بەڵام بەدواخەوە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوت نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت ”.

ڤان دایک لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر برێنتفۆرد لە گەڕی هەژدەی پرێمەرلیگ تووشی پێکان بوو و، نەیتوانی لە یارییەکە بەردەوام بێت، دوای یارییەکەش دەرکەوت نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button