ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن گرێبەستی یاریزانێكی نوێ دەكاتەوە

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت گرێبەستی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی نوێ بكاتەوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی زیاتر لە ڕیزەكانی یانەكەیان بەردەوام بێت.

بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرتی ئەڵمانیا، یانە باڤارییەکە لەگەڵ چۆپۆ مۆتینگی هێرشبەر لە گفتوگۆدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێوارەی چوارشەممە هەردوو لایەن یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی یاریزانە کامێرونیەكە لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا.

حەسەن ساڵحامیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و مارکۆ نیپ، بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەکە، لەگەڵ ڕودیگەر ویتمان، بریکاری یاریزانەکە و هەروەها جەست مۆتینگ باوکی هێرشبەرە کامێرونییەکە کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی باس لە داهاتووی هێرشبەرەكە بكەن.

گرێبەستەكەی چۆپۆ مۆتینگ لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەڵام یانە ئەڵمانیەكە دەیەوێت ڕێگری لە ڕۆشتنی هێرشبەرەكەی بكات لە كاتێكدا كە لە نیوەی وەرزدا بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتووە و توانیویەتی لە 16یاریدا 11 گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button