ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یۆنایتد بیر لە فرۆشتنی یاریزانێكی دەكاتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایان کردووە کە یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بیر لە فرۆشتنی یاریزان ئارۆن وان بیساکا دەکاتەوە لە ماوەی گواستنەوەكانی زستانەی ئێستادا.

ئیریک تێن هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری مانچێستەر یۆنایتد پشتی بە دیۆگۆ دالۆتی پۆرتوگالی بەستووە لە سەرەتای وەرزەوە بۆ ئەوەی باڵی ڕاست یاری بكات.

بەپێی ڕۆژنامەی “The Athletic”ی ئینگلیزی  بیساکا ئۆفەری زۆری بۆ هاتووە بۆ جێهێشتنی ڕیزەكانی شەیتانە سوورەکان لە مانگی یەکی ئەمساڵدا.

ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە مانچێستەر یۆنایتد بەجدی بیر لە ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە دەکاتەوە، بەتایبەت کە دالۆت لەماوەی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ یاریكردن دوای چاکبوونەوەی لە پێکان.

لە یاریەكانی جامی جیهانی دالۆت لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە دوای یاریەكانی جامی جیهانی وان بیساكا لە جێگای یاری دەكات و لە چوار یاری ڕابردووی شەیتانە سوورەكاندا بە بەرزترین ئاست دەركەوتووە.

بیساكای تەمەن 25 ساڵان لە ساڵی 2019 لە ڕیزەكانی كریستاڵ پاڵاسەوە بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مان یۆنایتدەوە كرد و گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button