ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد گرێبەستی یاریزانێكی نوێ دەكاتەوە

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستی ڤیكتۆر لیندیلۆف تا هاوینی ساڵی 2025 نوێ دەكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئێستای بەرگریكارە سویدیەكە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەنوسی باوەڕپێكراوی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئیدارەی یانەی مانچێستەر یونایتد پەیامێكیان بۆ بریكاری كارەكانی لیندیلۆف ناردووە و لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئاگادارییان كردووەتەوە.

گرێبەستە نوێیەكەی لیندیلۆف لەگەڵ شەیتانە سوورەكان تا هاوینی ساڵی 2025 دەبێت.

هەروەها رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەهەمان شێوەی لیندیلۆف یانەكە دەیەوێت گرێبەستی وان بیساكا و مێجبری نوێ بكاتەوە.

ڤیكتۆر لیندیلۆف

لیندیلۆف لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەشداری لە 12یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button