خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

یاریگا
دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە یانەی نیوکاسل یونایتد دەکات.

ماڵپەری صدی البلدی میسڕی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە پۆرتوگالیەکەی یانەی نەسری سعودی، لەگەڵ یانەکەی رێکەوتووە، ئەگەر وەرزی داهاتوو یانە ئینگلیزیەکە بەشداری چامپیۆنزلیگ بکات، ئەوا پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات، بەڵام سەرچاوەکانی سعودیا ئەم دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە.

یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودیا خاوەنداریەتی دەکرێت و، خاوەنەکانتان هاوبەشن لەگەڵ یانەی نەسر، بۆیە ئەمجۆرە دەنگۆیە بڵاوبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button