ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

گالتێ: یاریزانەكانم نەبینی لە یاریگای لانس

یاریگا-

كریستۆڤ گالتێی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ڕەخنەی لە یاریزانەكانی گرت دوای شكستەكەیان بەرامبەر لانس.

لانس لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یاریەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانەی یاریەكانی گەڕی حەڤدەیەمی خولی فەڕەنسیدا.

لە دوای یاریەكە گالتێ ووتی: لانس شایەنی بردنەوە بوو، من زۆر بە زەحمەت یانەكەمم دەناسیەوە.

هەروەها ووتیشی: بەهۆی بەهێزی لانس لە هێرشە هەڵگەڕاوەكاندا گۆڵەکانمان لێكرا، لەکاتێکدا یانەكەمان یەکگرتوویی لەدەستدا بوو، زۆر پاشەکشەمان کرد، هەرچەندە بەخێرایی گۆڵی یەکسانبوونمان تۆمارکرد.

لە كۆتایشدا ووتی: بۆشایی گەورەمان بەجێهێشت، هەڵەی بەرگری زۆرمان کرد، نەمانتوانی دەست بەسەر تۆپەکەدا بگرین، بەڵکو زۆرمان لەدەستدا بەشێوەیەک کە سەرسامی کرد، بەو پێیەی یاریزانەکان لە ئاستی خۆیان دەرنەکەوتن.

پاریس بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی فەڕەنسی دێت و لانسیش بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button