ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یۆنایتد ڕۆشتنی مارتن دوبراڤكای ڕاگەیاند

یاریگا-

مانچێستەر یۆنایتد، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕۆیشتنی گۆڵپارێزی یانەكەی مارتن دوبراڤكای لە گواستنەوەكانی زستانەی ئێستادا ڕاگەیاند.

لە گواستنەوەكانی هاوینەی ئەمساڵدا دوبراڤكا لە ڕیزەكانی نیوكاسڵەوە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە مانچێستەر یۆنایتدەوە كرد و تەنها دوو یاری لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجامدا هەردووكیان لە جامی كاراباو كەپ بوو.

شەیتانە سوورەكان لە بەیاننامەكەیاندا هاتووە: نیوكاسڵ یۆنایتد دەیانەوێت دوبراڤكا بگەڕێتەوە یانەكەیان بۆیە ماوەی خواستنەكەی تەواو ناكات.

مانچێستەر یۆنایتد سوپاسی گۆڵپارێزەکەی کرد کە ماوەی خواستنەکەی تەواو نەکرد و تەنها 6 مانگ دوای پەیوەندی کردن بە شەیتانە سوورەکانەوە دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button