ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

نەسری سعودی بۆسكێتسی دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی نەسڕی سعودی دەیەوێت سێرجیۆ بۆسكێتسی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی سێرجیۆ بۆسكێتس ئۆفەرێكی گەورەی لە یانەی نەسرەوە پێگەشتووە بەمەبەستی پەیوەندیكردنی بە یانە سعودیەكەوە لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، قسە و باسەکان سەبارەت بە ئەگەری ڕۆشتنی بۆسکێتس لە مانگی یەکی داهاتوودا لە یانە كەتەلۆنییەكە، سەرنجی نەسری ڕاکێشا بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

بۆسكێتسی تەمەن 34 ساڵان لە كۆتایی ئەمساڵدا گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەردەچێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشكراكردووە، گۆران ڤوسێڤیچ، بەڕێوەبەری وەرزشی نەسر، هاوڕێی بوسکێتسە و لە ڕیزەکانی لاوانی بلاوگرانا پێکەوە یارییان کردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆفەری نەسر زۆر زیاترە لەوەی بارسێلۆنا دەتوانێت پێشکەشی بوسکێتس بکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەكەی، بەڵام یاریزانەکە ئامادە نییە بچێتە سعودیە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بوسکێتس هیچ پەلەیەکی نییە لە بڕیاردان لەسەر داهاتووی خۆی، و هەموو شتێک لە کاتی خۆیدا دەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button