ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی: ناتوانم بڵیم مێسی باشترین یاریزانی مێژووە

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ئامادەنیە لیۆنێل مێسی وەکو باشترین یاریزانی مێژوو ناو ببات.

راهێنەرەکەی شاهانەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ڤایادۆلید، سەبارەت بە باشترین یاریزانی مێژوو گووتی “ سەختە بڵێم لیۆ باشترینی مێژووە، نازانم ئەو باشترینە یان نا. دادپەروەرانە نییە بڵێین، چونکە هەموو سەردەمێک یاریزانی زۆر باشی خۆی هەبووە. دەستەواژەی “میسی باشترینە لە مێژوودا” لە دەمم دەرناچێت. چێژم لە چەندین یاریزانی زۆر باش بینیوە “.

ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد یانەکەیان ئەم زستانە هیچ یاریزانێکی نوێ ناگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button