فه‌ره‌نسا

فەرمی: پاریس سان جێرمان نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤێراتی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی نوێكردنەوەی گرێبەستی ماركۆ ڤێراتی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتالیا و یانەكەی ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی زیاتر لە ڕیزەكانی یانەكەیان بەردەوام بێت.

هەژماری فەرمی پاریس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ماركۆ ڤێراتی تا ساڵی 2026 ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: پاریس سان جێرمان بە خۆشحاڵیەوە نوێكردنەوەی گرێبەستەکەی مارکۆ ڤێراتی بۆ دوو وەرزی دیکە ڕادەگەیەنێت، ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییە ئیتاڵییە ئێستا پەیوەندی بە یانەكەمانەوە هەیە تا هاوینی 2026.

پاریس سان جێرمان لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی فەڕەنسیدا دێت بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ.

هەروەها لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاشدا ڕووبەڕووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button