ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ بكاتەوە

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت گرێبەستی جەمال موسیالای ئەڵمانی و ئەستێرەی لاوی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئێستای مۆسیالا لەگەڵ بایرن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و نرخی ئێستای یاریزانەكە لە بازاڕی گواستنەوەدا بە 100ملیۆن مەزەندە دەكرێت بەپێی سایتی ترانسفەر ماركێت.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی: بەرپرسانی بایرن میونشن گرێبەستێکی نوێ بۆ جەمال موسیالا لە ساڵی 2023 ئامادە دەکەن، بەو پێیەی دەیانەوێت ئەو یاریزانە لە یانەكەیان بمێنێتەوە و بەردەوام بوونی لە یانەكەدا مسۆگەر بکەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە گرێبەستەكەی ئێستای مۆسیالا لەگەڵ یانەكەی لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت و یانە ئەڵمانیەكە دەیەوێت گرێبەستێكی دوور و درێژتر لەگەڵ یاریزانەكە واژۆ بكات.

ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە لەم وەرزەدا لە خولی فەڕەنسی بەشداری لە 14 یاریدا كردووە توانیویەتی نۆ گۆڵ تۆمار بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button