ئینگڵته‌را

بایجیچ دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی ڕیكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد

یاریگا-

ستیڤان بایجیچ یاریزانە لاوەكەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا ڕیكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد.

ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی ڕێدز كۆتایی هات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی حەڤدەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە خولەكی 79ی یاریەكەدا بایجیچ هاتە نێو یاریگا و لە خولەكی 81 گۆڵی سێیەمی ڕێدزی تۆمار كرد.

بە تۆمار كردنی ئەو گۆڵەش یاریزانەكە بوو بە دووەم لاوترین یاریزانی ئیسپانی لە مێژوودا گۆڵ لە خولی ئینگلیزی تۆمار بكات لە دوای سیسك فابریگاس.

بایجیچ لە تەمەنی 18 ساڵ و 65 ڕۆژدا گۆڵی تۆمار كرد و فابریگاس لە تەمەنی 17 ساڵ و 113 ڕۆژ گۆڵی تۆماركرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button