خوله‌کانی دیکە

وادەی پشکنینی پزیشکی کریستیانۆ دیاری دەکرێت

یاریگا
کارگێری یانەی نەسری سعودی لەو بڕوایەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات، بۆیە هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ گواستنەوەی کردووە.

کەناڵی CBS Sport بڵاویکردوەوە، کارگێری یانەی سعودیەکە چاوەڕێ کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەکەن، ئەوان بەجۆرێک دڵنیان لە گواستنەوەی دۆن، لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ پشکنینی پزیشکی ئەو یاریزانەیان کردووە و، هۆتێلێکیشیان بۆ یاوەرانی گۆڵکارە پۆرتوگالیەکە ئامادە کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، کارگێری یانەی نەسر هەموو دەسەڵاتێک دەدەن بە رۆناڵدۆ، تا ئەو رادەیەی دەتوانێت گۆڕانکاری لە هەموو یانەکەیان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button