ئاسیائه‌مریکائه‌وروپامۆندیال

مێسی عەباکەی نافرۆشێت

یاریگا-
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئامادەنیە ئەو عەبایەی میری قەتەر، لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 پێشکەشی کرد بفرۆشێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2022، میری قەتەر عەبایەکی خەلیجی پێشکەش بە گۆڵکارەکەی تانگۆ کرد، دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و، نرخەکەشی گەیشتە یەک ملیۆن دۆلار، بەڵام یاریزانە رەتدەکاتەوە عەباکەی بفرۆشێت و بڕیاریداوە لە مۆزەخانە تایبەتیەکەی پارێزگاری لێ بکات.

دوای بڵاوبونەوەی دیمەنی مێسی بە عەباکەوە، بازاڕی عەبای خەلیجی بەرزبووەتەوە، خەڵکانێکی زۆر لە وڵاتە عەرەبیەکان و جیهانیش داوای کڕینی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button